
ئا ئەمەیە ئیسلام
Description
ئایا لات گرنگ نیە کە وێنەکە بە روونتر ببینیت؟ سەبارەت بە ئەو ئایینەی کە لە هەموو ئایینەکانی تر زیاتر جەدەلی لەسەر ئەکرێت لە دەزگا میدیاییەکانی دەوروبەرتدا؟ ئایا ئەوە ناهێنێت بۆ ساتێکیش بووە هەڵوێستەیەک بکەیت و قوڵ رابمێنی لەو ئایینەی کە لە هەموو ئایینەکانی تر زۆرتر و خێراتر بڵاوئەبنەوە، بەپێی ئامارە جیهانییەکان؟ باشە..چێژ لەوە نابەی کە کەلتوور و فەلسەفەی خەڵکانی تر بدۆزیتەوە، کە سەبارەت بە ژیان و ئایین و گەردوون قسە ئەکەن؟ بۆچی هەلی ئەوە بە خۆت نادەی کە هەڵوێستەیەک بکەی لەسەر کۆمەڵێک زانیاری بەڵگەدار دەربارەی ئیسلام کە لە سەرچاوەکانی خۆیەوە وەرگیراون.. پاشان لۆژیک و عەقڵت بکەیتە دادوەر؟ جا ئەگەر ئەوەت بینی، یان شتێکی گرنگت لەوانە بینی، یان حەزێکت تێدا دروست بوو، ئەوە ئەم کتێبە یارمەتیت ئەدات بۆ ئەوەی بەو مەبەستەت بگەی